سامانە سروشتییەکان: نەوتی هەرێم بە قاچاغ نەبراوەتە دەرەوە

0
206

SNN

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکیدا لێدوانێکی پێشتری وەزیری دارایی عێراقی رەتکردەوە کە رایگەیاندبوو: “ئاماژەکان دەریدەخەن کە نەوتی هەرێم بە قاچاغ دەبرێتە دەرەوە”.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمدا هاتووە: ئەو دەنگۆیانە بێ بنەمان و هیچ بەڵگەیەکیش نیە کە ئەوە بسەلمێنێت”.

هاوکات وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاندووە: “ئامارەکانی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، لەلایەن رێکخراوی بێلایەنی دیلۆیت بڵاودەکرێتەوە بۆ هاووڵاتییان، دەکرێت حکومەتی فیدراڵیش نموونەی حکومەتی هەرێم پەیڕەوبکات و رێگە بە رێکخراوی بێلایەن بدات کە بڕی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بڵاوبکاتەوە بۆ ئەوەی شەفافیەت و بەرپرسیارێتی تەواو لە کەرتی نەوتدا هەبێت، “.

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە:  حکومەتی هەرێم بەردەوامە لە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور.

دەشڵێت: دەبێت ئەرک و مافەکانی هەردوولا لەسەر بنەمای دەستووە گەرەنتی بکرێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی وت: “ئاماژەکان دەریدەخەن کە نەوتی هەرێم بە قاچاغ دەبرێتە دەرەوە”. هەروەها رەخنەی ئەوەشی لە حکومەتی هەرێم گرت کە پابەندی رێککەوتنی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ئۆپیک  پڵەس نەبووە، سەبارەت بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە پێناو جێگیرکردنی نرخەکەی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this