شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا 10 وڵاتی ئەوروپای گرتەوە

0
454

SNN

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10 وڵاتی ئەوروپی بەشێوەیەکی رەسمی دەستپێکردنی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لە وڵاتەکانیان راگەیاند.

ئەو وڵاتانە پێکهاتوون لە هەریەک لە بەلجیکا و کۆماری چیک و یۆنان و هۆڵەندا و سڕبیا و سلۆڤاکیا و سلۆڤینیا و ئیسپانیا.

هەر ئەمڕۆ ستيلا كيرياكيدس رێپێدراوی یەکێتیی ئەوروپا بۆ کاروباری تەندروستی زەنگی مەترسیی لێدا و رایگەیاند “لە ئێستادا دۆخی کۆرۆنا لەو وڵاتانە لە مانگی ئازاری رابردوو خراپترە”.

لە ئێستادا کۆرۆنا لە جیهان 31 ملیۆن و 926 هەزار و 200 کەسی تووشکردووە، 977 هەزار و 357 کەسی کوشتووە و 22 ملیۆن و 5 هەزار کەسیش لێی چاکبوونەتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this