سه‌رۆكی یه‌كێتیی جۆدۆی عێراق:بڕیاری دادگا  كاریگه‌ری نابێت له‌ سه‌ر كاره‌كانمان

0
132
دیمەنێک لە یاری جۆدۆ

SNN Sport- حسین کەرکوکی

سه‌میر موسۆی سه‌رۆكی یه‌كێتیی جۆدۆی عێراق دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ بڕیاری دادگای به‌رایی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری كه‌ شه‌رعیه‌تی یه‌كێتیی جۆدۆی داوه‌ته‌ یه‌كێتییه‌كی تر ، كاریگه‌ری ناكاته‌ سه‌ر كاره‌كانمان .

موسۆی  له‌ به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:” دادگا بڕیاره‌كه‌ی ده‌ركردووه‌ به‌ بێ ئاگاداریمان و ده‌رئه‌نجام هه‌ستاین به‌ تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ به‌ بڕیاره‌كه‌ ، چونكه‌ خاوه‌ن به‌ڵگه‌ی فه‌رمی ناوخۆی و ده‌ره‌كین كه‌ شه‌رعیه‌تی یه‌كێتیه‌كه‌ی ئێستامان دووپات ده‌كاته‌وه‌ و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ یه‌كێتیه‌كه‌ رێز له‌ بڕیاری دادگاكانی عێراق ده‌گرێت و ده‌بێته‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌وه‌دا، ئەمەش له‌ میانه‌ی بڕیاری داهاتوودا كه‌ له‌ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ ده‌رده‌چێت پاش ئه‌وه‌ی جێگیربوونی یه‌كێتیه‌كه‌مان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین”.

هه‌روه‌ها وتی:” ئه‌و بڕیاره‌ كاریگه‌ر نابێت له‌ كاری یه‌كێتیه‌كه‌مان كه‌ له‌ سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق و وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزش دانی پێنراوه‌ و باشترین به‌ڵگه‌یە، ئێمه‌ وه‌كو سه‌رۆكی یه‌كێتی و ئه‌ندامی  له‌ ئه‌نجومه‌نی گشتی  لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق بەشداری كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی  له‌ 26ی مانگی رابردوو ودانپێنانی وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزش به‌ یه‌كێتیه‌كه‌مان کردووە ، ئه‌مانه‌ هه‌مووی به‌ڵگه‌ن دووپاتی دەکەنەوە كه‌ باوه‌ڕپێكراوە له‌ سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وەی‌ یه‌كێتیه‌كه‌مان و پێویستمان بە كات نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی  له‌ دادگا ئه‌وه‌ بسەلمێنین و ئێمه‌ متمانه‌مان به‌ دادگا راستگۆكانمان هه‌یه‌ له‌ پێدانی مافاكانمان “.

 

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this