كەی گەشتی ئاسمانی نێوان سلێمانی و تورکیا دەستپێدەكاتەوە؟

0
272

SNN-عەلی حەمە سەعید

لەگەڵ ئەوەی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە گەشتی فڕۆكەوانی لە نێوان هەولێر و توركیا لە ڕێی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەستیپێكردەوە، بەڵام بە وتەی بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی نێوان سلێمانی و توركیا دیارینەكراوە و ئەوەش پەیوەندی بە توركیاوە هەیە.

تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: تا ئێستا لەلایەن هێڵەكانی فڕۆكەوانی توركیا و بەرپرسانی دیكەی توركیاوە هیچ ئاماژەیەكیان پێنەداوین بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتی نێوان سلێمانی و شارەكانی توركیا هەرچەندە گەشتەكانیان لەگەڵ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستپێكردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی نێوان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و توركیا پەیوەستە بە بڕیاری توركیاوە پەیوەندی بە هێڵی فڕۆكەوانی عێراقییەوە نییە، هەروەك دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی نێوان هەولێر و توركیا بە بڕیاری توركیا بووە.

بە گوێرەی ئامارەكانی یەكێتیی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی ‌و گەشتیاری لە هەرێمی ‏كوردستان، گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان توركیا ‌و عێراق بە ‏سنوورداری دەستیپێكردووەتەوە‌، بەجۆرێك پێشتر توركیا‌ و عێراق هەفتانە ‏‏284 گەشتی ئاسمانی لەنێوانیاندا دەكرا، بەڵام ئێستا مۆڵەتی 40 ‏گەشت دراوە‏، پێشتر هەفتانە 142 گەشت لە توركیا‌وە‌ و 142 گەشتیش لە ‏عێراقەوە دەكران، بەڵام ئێستا هەفتانە ‏‏40 گەشت ئەنجام دەدرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this