لە نزیک نوسینگەی کۆنی چارلی ئێبدۆ بە چەقۆ هێرشکرا

0
172

SNN

لە نزیک نوسینگەی پێشتری گۆڤاری چارلی ئێبدۆ لە شاری پاریسی فەڕەنسا، ئەمڕۆ بە چەقۆ هێرشکرا و ژمارەیەک کەس برینداربوون.

میدیاکانی فەڕەنسا بڵاویانکردەوە، بەهۆی هێرشەکەوە، لانی کەم سێ کەس برینداربوون، هێزێکی پۆلیسی زۆر لە ناوچەکەدا بڵاوەیان پێکراوە و بە شوێن دوو تۆمەتباردا دەگەڕێن.

گۆڤاری چارلی ئێبدۆ-ی فەڕەنسی کە بابەتەکانی زیاتر بەشێوەی کاریکاتۆر و نوکتە و رەخنە بڵاودەکاتەوە، لە رابردوودا و لە ساڵانی 2011 و 2015 دوو جار هێرشی “تیرۆرستی”کراوەتەسەر، ئەوەش لەدوای بڵاوکردنەوەی کاریکاتۆربووە لەسەر پێغەمبەری ئیسلام، لە هێرشی دووەمدا 12 کەس کوژران کە لە دەستەی نوسەران و کاریکاتێرستەکانی گۆڤارەکە بوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this