میسی هێرشدەکاتەوە سەر یانەی بەرشەلۆنە

0
543
میسی

SNN Sport

لیونیل میسی ئه‌رجه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ ، ماڵئاوایی له‌ لویس سوارێزی هاوڕێی كرد ، كه‌ یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ی جێهێشت و روویكرده‌ یانه‌ی ئاتلەتیكۆمه‌درید پاش 6 ساڵ یاریكردن له‌گه‌ڵ بلوگراناو هێرشێکی توندی کردە سەر ئیدارەی یانەکەی.

میسی له‌ نامه‌یەكیدا ئاڕاسته‌ی سوارێزی كرد له‌ رێگای تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ( ئینستاگرام ) وتی:” ئه‌مڕۆ چوومه‌ ژووری جلگۆرین و بیری شتێكی گران به‌هام كرد ، چه‌نده‌ قورسه‌ به‌رده‌وام نه‌بوون  له‌ به‌شداریكردن له‌گه‌ڵت رۆژ له‌ دوای رۆژ ،چ له‌ ناو یاریگا بێت یاخود له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا “.

هه‌روه‌ها  میسی وتی:” زۆر بیرت ده‌كه‌م ، چه‌ندین ساڵ تێپه‌ربوون ، هاوڕێی زۆر ، نیوه‌رۆ خواردن ، ئێواران خواردن ، چه‌ندین شتی تر كه‌ هه‌رگیز له‌ بیر ناكرێن ، هه‌موو رۆژێك پێكه‌وه‌ ، نامۆ ده‌بێت به‌ درێسێكی ترەوه‌ ببینرێیت ، له‌وه‌ش زیاتر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ت ، شایسته‌ی ئه‌وه‌ بوویت وه‌كو یه‌كێك له‌ دیارترین یاریزان له‌ مێژووی یانه‌كه‌ بڕۆیت ، نه‌ك به‌ده‌ركراوی وه‌ك ئه‌وه‌ی كردیان ،به‌ڵام راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یە كه‌ من له‌ هیچ شتێك له‌م قۆناغەدا سەرسام نابم “.

له‌ كۆتاییدا وتی:” هیوای سەركه‌وتنت بۆ ده‌خوازم له‌م قۆناغه‌ نوێیه‌ ، زۆر خۆشم ده‌وێیت ، به‌م نزیكانه‌ ده‌تبینمه‌وه‌ هاوڕێکەم”.

لە دوای بڕیاری مانەوەی لە یانەی بەرشەلۆنە، میسی دووەمجارە بە راستەوخۆ هێرشدەکاتە سەر ئیدارەی ئێستای یانەکەی.

 

 

View this post on Instagram

 

Ya me venía haciendo la idea pero hoy entré al vestuario y me cayó la ficha de verdad. Que difícil va a ser no seguir compartiendo el día a día con vos, tanto en las canchas como afuera. Los vamos a extrañar muchísimo. Fueron muchos años, muchos mates, comidas, cenas… Muchas cosas que nunca se van a olvidar, todos los días juntos. Va a ser raro verte con otra camiseta y mucho más enfrentarte. Te merecías que te despidan como lo que sos: uno de los jugadores más importantes de la historia del club, consiguiendo cosas importantes tanto en lo grupal como individualmente. Y no que te echen como lo hicieron. Pero la verdad que a esta altura ya no me sorprende nada. Te deseo todo lo mejor en este nuevo desafío. Te quiero mucho, los quiero mucho. Hasta pronto, amigo.

A post shared by Leo Messi (@leomessi) on

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this