ساڵیادى ریفراندۆم سه‌ردانى شاندێکی به‌غدای بۆ کەرکوک هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ 

0
289
سیروان حه‌سه‌ن 
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ شاندێكى په‌رله‌مانى عێراق به‌ مه‌به‌ستى له‌ نزیكه‌وه‌ بیننى پرۆسه‌ى ته‌عریبى ناوچه‌‌ كوردنیشینه‌كان سه‌ردانى سنوورى كه‌ركوك بكه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ساڵیادى ریفراندۆم و روونه‌دانى كێشه‌ سه‌ردانه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه‌. 
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانى عێراق به‌ snnى راگه‌یاند؛ بڕیار بووه‌ ئه‌مڕۆ 25ى ئه‌یلوولى 2020 به‌شیر حه‌داد جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كه‌ بریتى بوون له‌ 12 ئه‌ندام په‌رله‌مان سه‌ردانى كه‌ركوك بكه‌ن بۆ له‌ نزیكه‌وه‌ بینینى داواكارى جوتیارانى كورد و ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ى به‌هۆى عه‌ره‌بى هاورده‌وه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه‌.
وتیشى، شانده‌كه‌ كه‌ چه‌ند ئه‌ندامێكى له‌ نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب بووه‌، له‌ به‌ر ساڵیادى ریفراندۆم و دروستنه‌بوونى كێشه‌و گرفت سه‌ردانه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌ و به‌ تایبه‌تیش كه‌ زانیارییان هه‌بووه‌ له‌لایه‌ن پارێزگاى كه‌ركوكه‌وه‌ خه‌ڵكیان ئاماده‌كردبوو بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ندێك داواكارى بخه‌نه‌ڕوو به‌ جۆرێك کاریگه‌رى له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ هه‌بێت كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دۆسیه‌ى ته‌عریب كردنى ناوچه‌ كوردستانییه‌كان.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this