
کازمی و سەدر
SNN
دوای یەک رۆژ لە تۆمەتبارکردنی هەندێک لە گروپەکانی حەشدی شەعبی بە نانەوەی ئاژاوەگێڕی و کاری تیرۆریستی لەلیەن سەدرەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ رایگەیاند “پشتیوانیی پێشنیازی سەدر دەکەن کە داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی کردبوو بۆ ئەو مەبەستە”.
ئەم لێدوانەی سەرۆکی رەوتی سەدر دوای بە ئامانجگرتنی هەندێک دامەزراوەی سەربازیی ئەمریکی دێت لەنێویاندا باڵیۆزخانەی ئەمریکا و سەدر بەشێک لە میلیشیاکانی نێو حەشدی بە ئەنجامدانی ئەو کارانە تۆمتبار کرد.
کازمی لە تویتێکدا رایگەیاندووە “پشتیوانیی پێشنیازەکەی موقتەدا سەدر دەکەین بە پێکهێنانی لیژنەیەکی ئەمنی و سەربازی و پەرلەمانی تا لێکۆڵینەوە لەو هۆکارانە بکات کە ئاسایشی عێراق دەخاتە مەترسییەوە”.
دوێنێ پێنجشەممە موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر لە تویتێکیدا رایگەیاند “پێویستە لیژنەیەكی ئەمنی، سەربازی و پەرلەمانی بۆ لێكۆڵینەوە لە پێشێلكارییە ئەمنییەكانی عێراق و هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی وڵاتان و دامەزراوە فەرمییەکانی عێراق پێكبهێنرێت”.
هەروەها سەدر داوا لە میلیشیاو گروپەکانی نێو حەشی شەعبی دەکات کە کۆتایی بەوە بهێنن گۆڕەپانی عێراق بۆ ململانیی خۆیان بەکاربهێنن، داواش دەکات هەموان هەوڵی پاراستنی سەروەری عێراق و ئەمن و ئاسایشی بدەن بۆ ئەوەی عێراق لە دەست دەرنەچێت، چونکە عێراق لەوە زیاتر بەرگەی شەڕ و ناکۆکی، ململانێ و تیرۆر ناگرێت.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17