حکومەتی هەرێم 12 ملیۆن دۆلار دەداتە حەقدەستی کۆمپانیایەکی نەوتیی بەریتانی

0
297

SNN

کۆمپانیایەکی نەوتیی بەریتانی کە سەرپەرشتیی کێڵگەیەکی نەوت دەکات لە هەرێم، رایدەگەیەنێت “بڕی 12 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێم وەرگرتووە”.

کۆمپانیای گەلف کیستۆن-ی بەریتانی راشیگەیاندووە “لە بەرامبەر دەرهێنانی نەوتی کێڵگەی شێخان لە مانگی ئابی ساڵی رابردوودا بڕی 12.7 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێم وەرگرتووە”.

کۆمپانیا بەریتانییەکە سەرپەرشتی دەرهێنان و هەناردەی نەوتی کێڵگەی شێخان دەکات لە هەرێمی کوردستان و بارەگای سەرەکیشی لە بەرمۆدە-یە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this