رووسیا: لەگەڵ ئەمریکا لەبارەی سوریاوە هاوڕاین

0
217

SNN

وەزارەتی دەرەوەی سوریا رایدەگەیەنێت “مۆسکۆ پارێزگاریی لە هەماهەنگییەکانی خۆی دەکات لە سوریا لەڕێگەی کەناڵە دبلۆماتییەکانییەوە لەگەڵ ئەمریکا”.

سێرگی فرێچنین جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا دەڵێت: “لەڕێگەی کەناڵە دبلۆماتی و سەربازییەکانمانەوە پارێزگاریی لە هەماهەنگییەکانی خۆمان دەکەین لەگەڵ ئەمریکا لە سوریا”.

وتیشی: “ئەو کەناڵانەی پەیوەندی بەکاردێنین بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا لەبارەی ئەوەی چی باشە بۆ سوریای هاوپەیمانمان بیکەین”.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە لەگەڵ لایەنی ئەمریکی هاوڕان لەسەر ئەوەی پێکەوە پارێزگاریی لە یەکپارچەیی خاکی سوریا بکەن.

هاوکات دووپاتیشی کردەوە “کە مۆسکۆ پێیوایە بوونی هێزی ئەمریکا لە ناوچەکانی فوراتی سوریا نایاساییە و پێویست بە بوونیان ناکات، چونکە ئەوان نەوتەکەی دەدزن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this