هەولێر… لەڕووی چینایەتییەوە بۆ بەشێک بەهەشت و بەشەکەی دیکەش دۆزەخ

0
795

SNN- هەولێر
ئەگەر بە ئاسمانی هەولێردا بسووڕێیتەوە، وێنەكان نیشانمان دەدەن كە یەكێك لە كێشەكان بوونی جیاوازی زۆرە لە رووی شێوازی ژیانی هاووڵاتییانەوە كە بۆ بەشێكی بەھەشت و بەشێكی دیكەیشی دۆزەخە.

هێن حوسێن هاووڵاتییەکی شاری هەولێر و دانیشتووی گەڕەكێكی ئاساییە بە SNNی راگەیاند “من پێموایە ئەمە پیلانێكبوو لە رابردووشدا زیاتر زەقكرایەوە، بەجۆرێك كۆمەڵێك پڕۆژەی نیشتەجێبوونی بێ سەوزایی و خاڵی لە خزمەتگوزاری لە بەشی رۆژهەڵاتی شاری هەولێر دروستكرا و بەشێوەی قیست درا بە هاووڵاتییان و كرێنشینان، لێرەدا ئەو هاووڵاتییانەی كە باری داراییان باش نەبوو، ئەوا دەستیان كرد بە كڕینی شوقە و خانوو لەم ناوچەیە، بەم پێیەش بەشێكی زۆری هاووڵاتییە كرێنشین و هەژارنیشینەكانییان گواستەوە بۆ بەشی رۆژهەڵاتی هەولێر كە كەمترین خزمەتگوزاری تێدایە.

وتیشی: “لە بەرامبەردا، بەشێكی دیكەی هەولێریان كردە بەهەشت و ناویان نا زۆنی زێڕین و رێژەی سەوزایی لە سەرووی ستانداردی جیهانییە و شەقام و كۆڵانەكانی پان و فراوانن، هەموو ئیمكانیەتێكی تێدایە و كەم هەژارنشین هەیە گەڕەكەكانی زۆنی زێڕینی بینیبێت، تەواوی پێداویستییەكانی رۆژانە بە باشترین ستاندارد لەم ناوچەیە فەراهەمكراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە رووی كۆمەڵایەتییەوە، پاركێك بۆ حەوانەوە، چەندە كاریگەری لەسەر منداڵێك دەبێ و لەبەر چاوی بگرە، كاتێك منداڵەكە دەبێ ببردرێتە گەڕەكی دەوڵەمەندەكان و لەوێ یاری بكات، لەگەڵ منداڵێكی لەو رەنگە، جا تێكەڵبوونی بەو كەشە، چ دۆخێك دێنێتە ئاراوە؟.

ئاماژەی بەوەشكرد “خاڵێكی دیكە ئەو قوتابخانانەیە لە زۆنە زێڕینەكە دروستكراون، لە رووی كواڵێتییەوە لە چ ئاست دان و لە زۆنە وێرانەكەش ھاوشێوەیەكیان دروستكراوە كە تەنیا رەنگ و لۆگۆیان لێكدەچێ، بە تۆسقاڵێك وردبوونەوە لە مامۆستاكان بۆت دەردەكەوێ ئەوان زیاتر پێویستیان بە پەروەردەیە تا ئەوەی منداڵیان پێ پەروەردە بكرێت.

هێمن دەشڵێت: “كارەساتێكی دیكە رێژەی سەوزاییەكە و دووربوونی لە ھەوای پیسە، كە لە زۆنە وێرانەكە، چی كەند، كۆرنیش، زیرابی سەر ئاوەڵا، داری چێنراوی شارەوانی كە لە بێ ئاوی وشكبووە و جار ناجارێكیش بۆن و بەرامی تێكەڵ لە نەوتی پاڵاوگەكان و زێرابەكان و مەڕو ماڵاتی ماڵەكانی ناو گەڕەكەكان، ئەوە رازێنەرەوەی ژیانی شەوانی ماڵانی ئەو گەڕەكانەیە، كارەساتەكە كاتێك دوو ھێندە دەبێ كە شارەوانییەكان ھەر لەو سۆنگەیەوە بە ئیھمالی سەیری دۆخەكە بكەن و تەجاوز و زێدەڕۆییەكان بێتە گۆڕێ کە کە تەسكبوونەوەی كۆڵان، كەمبوونەوەی ئاو، سووتان و تێكچوونی محاویلەكان و شتی تریش لەخۆ دەگرێت”.

هێمن دەڵێت: “گەر لەئاسمانەوە بە فلای كامێك لەسەرەوە سەیر بکەی، زۆر باشتریش ئەو جیاوازییانە دەبینرێت، رەنگەكان جیاوازییەكان دەردەخات”.
لای خۆشیەوە هەژار نانەكەلی ئابوری ناس پێیوایە لە ئێستا لە هەرێمی كوردستان بەگشتی و شاری هەولێر بە تایبەتی چینی ناوەڕاست نەماوە، یان دەوڵەمەند یان هەژار هەیە، ئەمەش بەڕاستی كاریگەری زۆر خراپ لە داهاتوو بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەبێ بە شیێوەیەك وایلێدێت هەژارەکە دەمرێت لە برسان و كەسانی دیكەش كە هەولێر دەبینن دەڵێن هەمووی دەوڵەمەندە بەس كە سەیری ناوەوەی شار دەكەیت لە راستیدا زۆر جیاوازترە.

SNNلەم راپۆرتە شیكارییەدا چەند بەراوردكارییەكەی ئەنجامداوە كە بەمجۆرەی خوارەوە دەرچووە:

گەڕەكی باداوا و گوندی ئینگلیزی بەراورد بکرێت، لە گەڕەكی باداوان لە 24 كاتژمێر تەنها 13 سەعات كارەبای نیشتمانی هەیە، بەڵام لە گوندی ئینگلیزی كارەبای بەردەوام هەیە.

لە گەڕەكی باداوان رۆژێك ناڕۆژێك ئاو هەیە و جاری واش هەیە بە سێ رۆژ ئاو نایەت، كەچی لەگوندی ئینگلیزی ئاوی بەردەوام هەیە.

لە باداوان یەك پارك هەیە ئەویش بە سێ گەڕەك كە زیاتر لە 3 هەزار ماڵی لەسەرە، بەڵام لە گوندی ئینگلیزی لە بەردەم ماڵ و كۆڵان و هەر دە ماڵێكدا، پاركێك هەیە.

لە باداوان زۆرینەی كۆڵانەكان سیستەمی ئاوەڕۆ و كارەبای باشی نییە ـ كەچی لە گوندی ئینگلیزی كەس نازانێت كارەبا چۆن براوەتە نێو ماڵەكان و سیستمێكی ئاوەڕۆی پێشكەوتووی جیهانییان هەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this