
وێنەی یەکێک لە تۆمەتبارەکان
SNN
ئەو دوو گومانلێکراوەی پێدەچێت ئەنجامدەری هێرشەکەی بەردەم ئۆفیسی پێشووی گۆڤاری چارلی ئیبدۆ بن لەشاری پاریس، ناسراونەتەوە کە دوو کەسی پاکستانی و جەزائیرین.
پۆلیسی فەڕەنسا وێنەی کەسێکی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت “یەکێکە لە چەقۆوەشێنەکانی ئەمڕۆ کە دوو کەسیان بریندار کرد، دەرکەوتووە لەدایکبووی پاکستانە و 18 ساڵە، دەوترێت هێرشبەرەکەی دیکە خەڵکی جەزائیرە”.
پاکستانییەکە لە نزیک شەقامی باستیل دەستگیر کراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، دواتر لەنزیک ئەو شەقامە کەسە جەزائیرییەکەش دەستگیر کراوە.
ئەمڕۆ هەینی لە نزیک نوسینگەی پێشتری گۆڤاری چارلی ئێبدۆ لە شاری پاریسی فەڕەنسا، ئەمڕۆ بە چەقۆ هێرشکرا و 2 کەس برینداربوون.
میدیاکانی فەڕەنسا بڵاویانکردەوە، بەهۆی هێرشەکەوە، لانی کەم 2 کەس برینداربوون، هێزێکی پۆلیسی زۆر لە ناوچەکەدا بڵاوەیان پێکرا و بە شوێن دوو تۆمەتباردا گەڕان.
گۆڤاری چارلی ئێبدۆ-ی فەڕەنسی کە بابەتەکانی زیاتر بەشێوەی کاریکاتۆر و نوکتە و رەخنە بڵاودەکاتەوە، لە رابردوودا و لە ساڵانی 2011 و 2015 دوو جار هێرشی “تیرۆرستی”کراوەتەسەر، ئەوەش لەدوای بڵاوکردنەوەی کاریکاتۆر بووە لەسەر پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، لە هێرشی دووەمدا 12 کەس کوژران کە لە دەستەی نوسەران و کاریکاتێرستەکانی گۆڤارەکە بوون.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17