هێزی له‌شی كه‌ركوك چالاكییه‌كانی ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

0
616
دیمەنێک لە یاری هێزی لەش

حسێن كه‌ركوكی -SNN Sport

پاش بریاری  ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان له‌  عێراق ، یه‌كێتیی  هێزی  له‌شی  كه‌ركوك ده‌ست به‌ چالاكییه‌كانی دەکاتەوە.

جه‌نگیز ئه‌حمه‌د سه‌باره‌ت  به‌ دەستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانیان بۆ        (  SNN Sport) وتی:” دوای بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان ،  بریارماندا به‌ ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی كه‌ركوك ،به‌ڵام به‌ ره‌چاوكردنی دۆخی خۆپارێزی و سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی وه‌رزشكاران، بریارماندا پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ بكرێته‌  تاقیكردنه‌وه‌ی یاریزانان بۆ هه‌موو ئاسته‌كان “.

وتیشی:” ئامانجمان له‌ تاقیكردنه‌وه‌كان هه‌ڵبژاردنی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ركوك و ئاماده‌كردنیانە بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كانی عێراق “.

سه‌رۆكی یه‌كێتیی هێزی له‌شی كه‌ركوك ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” تاقیكردنه‌وه‌كان رۆژی شەممە 26-9 ده‌ستپێده‌كات و ماوه‌ی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و بۆ هه‌ر ئاستێك رۆژێكمان ته‌رخان كردووه‌ “.

له‌ كۆتاییدا وتی:”  له‌ هه‌موو ئاسته‌كان دوای كێشی سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ هه‌ر كێشێكی دواتر 30كگم زیاد  ده‌كرێت له‌ ركابه‌رییه‌كان “.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this