مردن و تووشبوون بە کۆرۆنا ژمارەی نوێ و جیاواز تۆمار دەکات

0
673

SNN

تووشبووانی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا بەردەوامە لە زیادبوون بە جۆرێک، ژمارەی تووشبووان لە جیهاندا گەیشتۆتە 32 ملیۆن و گیان لەدەستدانیش لە بە کۆرۆنا گەیشتۆتە 993 هەزار و خەریکە لە ملیۆنێک نزیک دەبێتەوە.

لە کانوونی یەکەمی 2019وە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین بڵاوبووییەوە تا ئێستا 210 دەوڵەت تووشی ڤایرۆسەکە بوونەتەوەو هەندێک لە دەوڵەتەکان رێژەی تووشبووانی تێیاندا بەرزە، هەر بەپێی ریزبەندییەکان وڵاتی ئەمریکا لە پلەی یەکەمی تووشبوواندا دێت بە 7 ملیۆن تووشبوو، لە پلەی دووەمدا وڵاتی هیندستان دێت 5 ملیۆن و لە پلەی سێییەمدا وڵاتی بەرازیل بە، 4 ملیۆن تووشبوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this