لەسەر راوە کۆتر و کێشکە لە هەولێر کەسێک کوژرا، SNNچیرۆکەکە بڵاو دەکاتەوە

0
1076

SNNـ هەولێر 

شەوی رابردوو لە هەولێر گەنجێک بەهۆی دەمەقاڵێی لەگەڵ دراوسێکەیان کوژاروە و کەسێکی تریش بریندار بووە، SNN چیرۆکی ڕووداوەکە بڵاودەکاتەوە.

پەیامنێری  SNNلەشاری هەولێر ڕایگەیاند “شەوی رابردوو لەگەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر گەنجێک کە دوو مانگ پێش ئێستا پرۆسەی هاوسەرگیری پێکهێناوە بەناوی بارزان حوسێن، دەکوژرێت و لەهەمان شوێن گەنجێکی تر لەلایەن هەمان کەسەوە بریندار دەکرێت.

بەوتەی شایەتحاڵان ڕووداوەکە لەسەر ئەوەبووە ماڵی دراوسێیەکی بارزان بەردەوام بە کۆڵان و شەقامەکانی ئەو گەڕەکەدا دەسووڕێنەوە، چەکیان بەدەستەوەیە و دوێنی شەویش ویستویانە ڕاوی کۆتر و باڵندە بکەن لەنزیک ماڵی بارزان، باوکی بارزان  پێیان دەڵێت “تکایە ڕووی چەکەکەتان مەخەنە لای ماڵی ئێمە، بەڵام لەسەر ئەو قسانە دەبێتە شەڕیان و لە ئەنجامدا بارزان کە نزیکەی دوو مانگە پرۆسەی هاوسەرگیری پێکهێناوە، دەکوژێت”.

لەهەمان شوێن و گەڕەک لەکاتی دروستبوونی ئەو کێشەیە هەمان ماڵ تەقە لەگەنجێکی تر دەکەن و ئەویش بریندار دەکەن.

لای خۆشیەوە محەمەد سەباح سەرۆکی رێکخراوی دیداری ئاشتی بە SNN راگەیاند “ئەمشەو لە شاری ھەولێر گروپێک مافیا ئاسا ھێرش دەکەنە سەر ماڵێک لە ئەنجامدا بنەماڵەی شەھیدەکە کوژرا و کەسێکی تریش بریندار دەبێت، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان هەڵمەتێک دەستپێبکەن بۆ دەستگیرکردنی ئەو مافیا و چەکبەدەستانەی کە ڕۆژانە بوونەتە مایەی کێشە بۆ هاوڵاتیان”.

SNN پەیوەندی کرد بە هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، بەڵام ماوەیەکە بەشێوەیەکی فەرمی پۆلیسی هەولێر هیچ لێدوانێک بۆ کاناڵەکانی ڕاگەیاندن نادات تەنها چەند کەناڵێکی دیاریکراوی خۆیان نەبێت.

وێنەی گەنجە کوژراوەکە

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this