کۆرۆنا کاریگەری لەسەر بەنزینی فڕۆکە لە جیهاندا دروست دەکات

0
173

SNN

رەنگە لات روون نەبێت کە بەنزینی فڕۆکە گرانترین بەرهەمەکانی نەوتی ڕەشە لە جیهاندا، بەهۆی قەدەغەی گەشت و فڕینەوە تا رێگری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بکرێت بڵاونەبێتەوە، کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بەهای بەنزینی فڕۆکە کردووە.

بەهۆی کەمبوونەوەی گەشتی ئاسمانی، بەهای بەنزینی فڕۆکەن بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لە جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە چونکە خواست لەسەری کەمبووەتەوە، ئەمەش وایکردووە زیاتر لە 15 کۆمپانیای جیهانی کە تایبەتبوون بە دابینکردنی بەنزینی فڕۆکە مایەپووچ بوونی خۆیان رابگەیەنن لە ناوەڕاستی 2020دا.

بەپێی راپۆرتێکی کۆمەڵەی فڕۆکەوانی جیهانی کە ماوەیەک پێش ئێستا بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو گورزە کوشندەیەی کۆرۆنا لە کەرتی گەشتیاری داوە، ئەو کۆمپانیایانە مایەپووچ بوون، پێشبینی دەکرێت تا ناوەڕاستی 2024 دۆخی فڕۆکەوانی نەیەتەوە ئاستی پێش کۆرۆنا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this