گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 26/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
612
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  شەممە (26/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • میسی هێشتا بریندارە.
  • لیۆنێل میسی لە دەرەوەی یانەکە پشتگیری خۆی بۆ لویس سوارێز دووپات دەکاتەوە، کە پشتگیرییەکی گەورە بۆ سوارێز لە ناوەوەو دەرەوەی یانەکە وەردەگرێت.
  • لە یەکەم دەرکەوتنیدا یانەی بەرشەلۆنە رووبەڕووی ڤیاریاڵ دەبێتەوە.
  • ریاڵ مەدرید رووبەڕووی ریاڵ بیتس دەبێتەوە و زیدان بە شوێنی شەریکێکی بنزیمە دەگەڕێت تا لە هێڵی پێشەوە یاری پێبکات.

ئاس:

  • هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ هازارد بە هێواشی.
  • زیدان جارێکی تر هازارد لە دەرەوەی لیستی یاریزانەکانی دادەنێت و ئەمجارە لە یاری بەرامبەر بە ریاڵ بیتسە.
  • زیدان:”ئێمە دەمانەوێت ئەو یاریزانە لە %100 ئامادە بێت”.
  • سوارێز ئامادەیە بۆ یەکەم یاری لەگەڵ ئاتلەتیکۆمەدرید، ئەمەش دوای ئەوەی گرێبەستی تا ساڵی 2022 لەگەڵ ئەو یانەیە واژووکردوو ئامادەیە یەکشەممە دژی گرانادا یاری بکات.
  • هێرشێکی نوێی میسی دژی بارتۆمیۆ،میسی جارێکی تر هێرشدەکاتە سەر بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەکە، ئەمەش بەهۆی شێوازی فرۆشتنی سوارێز بە ئاتلەتیکۆمەدرید.
  • میسی بۆ سوارێز:”شایەنی ئەوە نیت بەمشێوەیە دەربکرێیت،ئەمەش من سەرسام ناکات”.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • ممفیس دیپای لە پلەی یەکەم دانراوە بۆ ئەوەی بەرشەلۆنە گرێبەستی لەگەڵ بکات.
  • هۆڵەندییە نێودەوڵەتیەکە بژاردەی یەکەمە بۆ بەهێزکردنی هێڵی پێشەوەی یانەکە لە هەفتەی داهاتوو.
  • ئەم یاریزانە شیاوە بۆ یانەکە و لەگەڵ کەمی بودجەی یانەکەش دەگونجێت و نرخی گواستەوەی کەمی تێدەچێت.
  • رۆناڵد کومان چاودێری ئەستێرەی یانەی ریاڵ سۆسیداد ئەلیکساندەر ئیساک دەکات و نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی 70 ملیۆن یۆرۆیە.
  • ریاڵ مەدرید بە بێ هازارد و ئەسینسیۆ رووبەڕووی ریال بیتس دەبێتەوە بە کە پێشەنگەو هیچ دۆڕانێکی نیە.

سپۆرت:

  • ئەوان بێدەنگ نابن.
  • ئیتۆ:”قسەی خۆش و باش ناکڕدرێت، هەوڵبدە چاودێری خۆت بکە”.
  • میسی بۆ سوارێز:”شایەنی ئەوە نیت وەک ئەوان دەرکەویت، بەڵام چیتر هیچ شتێک سەرسامم ناکات”.
  • فابریگاس:” رۆشتنی ئەوان لە بەرشەلۆنە خەمبارم دەکات، ئەوان ژیانیان بۆ بەرشەلۆنە جێهێشتووە”.
  • ئەلڤێس:” ئەوە تەنیا رێزەو ئەوان ئەوە نازانن، ئەوە راستییە بۆ ماوەیەکی درێژ.
  • سوارێز درێسی ئاتلەتیکۆمەدریدی پۆشی.
  • کومان پیدری خۆشدەوێت و ئەو یاریزانە دەهێڵێتەوە.
  • زیدان بە شوێنی گۆڵێک دەگەڕێت لە یاریگای ڤیامارین دژی ریاڵ بیتس.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this