ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەکان کۆدەبێتەوە

0
178

SNNـ بڕیار محەمەد

بڕیاروایە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی یاسای ھەڵبژاردن كۆدەبێتەوە و ئەندامێکی فراکسیۆنی سەوزیش دەڵێت “کورد بەشدار دەبێت و قسەی خۆمان دەکەین”.

جەمال شوکر، ئەندامی فراکسیۆنی سەوز لە ئەنجومەی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی بەرنامەی كار، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆبوونەوەکە تایبەت کراوە، بە تەواوکردنی گفتوگۆ ده‌ربارەی بازنەکانی هەڵبژاردن، لە پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران.

وتیشی، “کوردیش بەشداری لەکۆبوونەوەکەدا دەکات و قسەی خۆشمان دەبێت ئەگەر زانیمان پڕۆژە یاساکەش بەدڵی کوردە ئەو دەنگی پێدەدەین لە راستیشدا تاوەکو ئێستا هیچ گفتوگۆیە و رێکەوتنێک لەنێوان فراکسیۆنەکانی کورد لەبەغداد لەگەڵ کوتلەکانی دیکەدا نەکراوە”

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا لە 6/6/2021 ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجامبدرێت، بەڵام تائێستا لایەنەكان لەسەر یاسا پرۆسەكە رێکكنەكەوتوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this