ئازارینكا : هه‌ست به‌ شڵه‌ژان ده‌كه‌م به‌ یاریكردن له‌ به‌رده‌م هانده‌ران له‌م دۆخه‌دا

0
143
ئازارینکا

SNN Sport

كچه‌ یاریزانی تێنسی سه‌رزه‌وی  ڤیكتۆریا ئازارینكا ره‌خنه‌ی له‌ رێگه‌پێدانی لیژنه‌ی رێكخه‌ری پاڵه‌وانێتیی  رۆڵان گارۆسی فەرەنسی گرت،ئەمەش به‌ ئاماده‌بوونی هاندەران له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ له‌ ركابه‌رییه‌كان ، سه‌رباری به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئازارینكا روونیكرده‌وه‌:” هه‌ست بە هه‌ندێک شڵه‌ژان ده‌كه‌م به‌ هۆی دۆخی ته‌ندروستییه‌وه‌ و یارییكردن له‌ به‌رده‌م هاندەران ئه‌مه‌یه‌ كه‌ یاریزانان حه‌زیان لێیە ، به‌ڵام له‌ نێو ئه‌م دۆخه‌دا هه‌ست به‌ شڵه‌ژانی گه‌ورەتر ده‌كه‌م و نازانم بۆچی بابه‌تێكی نوێ  تاقیبكه‌ینه‌وه‌”.

هه‌روه‌ها وتی:” له‌م دواییانه‌ پاڵه‌وانێتییەکی گه‌وره‌مان ئه‌نجامدا و كاره‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی باش به‌رێوه‌چوون، به‌ڵام وابزانم ئێمه‌ هه‌میشه‌ ئاره‌زوی تاقیكردنه‌وه‌ی شتێكی نوێ ده‌كه‌ین به‌ بێ ئامانج “.

له‌ كۆتاییدا ئازارینكا وتی:”ده‌یەوێت چێژ له‌ ئاڵنگاری ببینێت له‌ كه‌متر پاڵه‌وانێتی گه‌وره‌ كه‌ حه‌زی لێیەتی ،به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی رقم له‌ یاریگا خۆڵاوییه‌كانه‌ و ناتوانم بوه‌ستم ، به‌ڵام ناتوانم گلەیی بكه‌م “.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this