سبەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

0
286
گەنمی-جوتیاران

SNNـ بڕیار محەمەد

بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر رایگەیاند: هەموو ئامادەكارییەك كراوە سبەی دەستدەكرێت بە دابەشكردنی وەجبەی دووەمی پارەی گەنمی جوتیاران.

هێمن سەید موراد بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە وەكالەت بە SNNی ڕاگەیاند: سبەی دەستدەكرێت بە دابەشكردنی وەجبەی دووەمی پارەی گەنمی جووتیاران، وتیشی “سەرجەم ئامادەكارییەكان تەواو بووە و بڕی پارەكەش هەشت ملیار و 85 ملیۆن دینارە و سبەی دابەش دەكرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەو پارەیە بەشی 640 جووتیارە لەم قۆناغەدا، كە شایستە داراییەكانیانی گەنمی جوتیارانی ساڵی 2020 و هەر كاتێك پارەی تربێت ئێمە دەستدەكەین بە دابەشكردنی”.

“دابەشكردنی ئەو پارەیە لە کاتێکدایە ڕۆژی 2ی ئەیلول وەجبەیەكی تری پارەی گەنمی جووتیاران دابەشكرا و بەشێک جووتیاران شایستە داراییەكانیان وەرگرت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this