یانه‌كانی عێراق سوورن له‌ سه‌ر سه‌ربه‌خۆبوونیان

0
513
نوێنەری یانە وەرزشییەکان

SNN Sport

243 یانه‌ی عێراق پاش كۆبوونه‌وه‌یان كه‌ له‌ شاری به‌غداد و به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزشی په‌رله‌مانی عێراق به‌رێوه‌چوو، به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان ده‌ركردووە سه‌باره‌ت به‌ ره‌شنوسی یاسای  یانه‌ وه‌رزشییه‌كان و سوورن لەسەر سەربەخۆبوونیان

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بوو:” ده‌ستبردن بۆ سه‌ربه‌خۆی یانه‌كان و گرێدانی به‌ هه‌ر ده‌زگایه‌كی حكومه‌ت ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ ، چونكه‌ پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی پەیماننامەی ئۆڵۆمپییه‌ و داوا ده‌كه‌ین بابه‌ت و  ده‌قی روون و ئاشكرا له‌ خۆ بگرێت  ده‌سته‌به‌ری سه‌ربه‌خۆی یانه‌كان بكات له‌ رووی دارایی و كارگێڕی و رێكخستنه‌وه‌ و گرێنه‌دانی به‌ هیچ لایه‌نێكی حكومی و پێداگری له‌ سه‌ر ره‌تكردنی هه‌ندێک بڕگه‌ی یاساكه‌ ناچارمان ده‌كات روو بكه‌ینه‌ لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی وه‌رزشی عێراق”.

هه‌روه‌ها یانه‌كان داوایان له‌ سه‌رۆكایەتییه‌كانی كۆمار  و وه‌زیران و په‌رله‌مان كردووە یاسای یانه‌ وه‌رزشییه‌كان ره‌تنه‌كه‌نەوە كه‌ ده‌ق و بابه‌ت له‌ خۆده‌گرێت زیان له‌ بزوتنه‌وی وه‌رزش ده‌دات.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this