بەرمیلێک نەوت دەچێتەوە 100 دۆلار، بەڵام کەی؟

0
554

SNN

بزنسمانێکی بواری نەوت ئاشکرایدەکات، رەنگە لەماوەی ساڵ و نیوێکی دیکەدا و لەئایندەی نزیکدا نرخی بەرمیلێک نەوت بچێتە 100 دۆلار.

نەجیب ساوێرس بزنسمان و ملیاردێری میسری دەڵێت: “پێشبینی ئەرێنیم هەیە و نەک تەنیا کەرتی نەوت، بەڵکو کەرتەکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری و ئینتەرنێتیش دەبووژێنەوە و نرخی یەک بارمیل نەوت لەساڵ و نیوی داهاتوودا دەبێتە 100 دۆلار”.

ساوێرس لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵیCNBC  وتیشی: “من پێچەوانەی شارەزایانی دیکە قسە دەکەم و پێموایە ئەوەی ئەوان وتوویانە نەوتی خاو لە 40 دۆلاردا دەوەستێت و بۆ 2021 دەچێتە 50 – 55 دۆلاری ئەمریکی، هەڵەیە”.

ماوەیەکە نرخەکانی نەوت لەجیهاندا بەرز و نزمیی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت و بۆ جێگیرکردنی بازاڕیش وڵاتانی ئۆپیک پڵەس رۆژی 12ی نیسان رێککەوتن لەسەر ئەوەی بەهەمهێنان کەم بکەنەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this