لە ماوەی نۆ مانگدا نزیکەی 200 ئەندامی هەدەپە دەستگیرکراون

0
215

SNN- بڕیار محەمەد 

نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشووری کوردستان ڕایدەگەێنێت “لەماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا نزیکەی 200 ئەندام و لایەنگری هەدەپە لەباکووری کوردستان دەستگیرکراون” .

مزەیەن گونەیەش نوێنەری هەدەپە لە باشووری کوردستان ڕایدەگەیەنێت “لەسەرەتایی ئەمساڵەوە نزیکەی 200 ئەندام و لانگرمان لە باکووری کوردستان داستگیرکراون، ڕۆژانەش ئەو ئامارانە زیاتر دەبن، چونکە تورکیا بەردەوامە لەدەستگیرکردن”.

وتیشی: “تورکیا بەو کارانەی دەیەوێت شکستەکانی لە خۆی بشارێتەوە، بۆیە بەوشێوەیە دەستی داوەتە دەستگیرکردنی ئەندام و لانگرەکانمان، بێگومان ئێمەش بێدەنگ نابین و چالاکییەکانمان دژی ئەو ڕەفتارانەی تورکیا بەردوامدەبێت”.

شایەنی باسە ئەمڕۆ بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی، نوێنەرایەتی کەنەکە لە باشووری کوردستان سەردانی هەدەپەیان کرد لە شاری هەولێر و پاڵپشتیی حۆیان بۆ دەربڕین .

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this