ترینكاو : میسی و رۆناڵدۆ باشترینن

0
897
ترینکاو

SNN Sport

فرانسیسكۆ ترینكاوی ئیسپانی و یاریزانی نوێی به‌رشەلۆنه‌، وای ده‌دانێت كه‌ كاپتنی تیپه‌كه‌ی لیۆنێل میسی و كاپتنی پۆرتوگال كریستیانۆ رۆناڵدۆ باشترینی جیهانن.

ترینكاو له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی (la vanguardia)ی ئیسپانی وتی:”  حه‌زم له‌ تۆماركردن و دروستكردنی گوڵه‌ و دەمەوێت بە شێوەیەکی بەردەوام یارمه‌تی تیپه‌كه‌م بدەم به‌ تۆپه‌وه‌ بێت یاخود به‌ بێ تۆپ “.

هه‌روه‌ها وتی:”پێشینەم له‌ تۆپی پێ ژماره‌یه‌ك یاریزان هه‌ن كه‌ خۆشم ده‌وێن ، به‌ڵام ئەگه‌رله‌ سه‌رم بێت ناوی هه‌ندێكیان بڵێم ، ئه‌وه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل میسییه‌ ،ئه‌وان باشترینن “.

له‌ كۆتاییدا ترینكاو وتی:” قسه‌م لەگه‌ڵ میسی كردووه‌  به‌ڵێ ، پرسیاری لێكردم چۆنم ، گه‌ر باشم و یان پێویستیم به‌ شتێك بێت  ئەو یارمەتیم دەدات و  له‌ كاتی یارییه‌كان توانج له‌ سه‌ر یارییه‌كه‌ ده‌دات و رێنماییم پێ ده‌دات “.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this