ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید بردنەوەیەکی قورسی بە دەستهێنا

0
193
ریاڵ مەدرید

SNN Sport

لە خولی ئیسپانیاو لە رکابەرییەکانی هەفتەی سێیەم، یانەی ریاڵ مەدرید بردنەوەیەکی قورسی بە دەستهێناو توانی 3-2 لە ریاڵ بیتس بباتەوە.

هەردوو یانە لە یاریگای ڤیامارینی ریاڵ بیتس رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە خولەکی 14 ڤاڵڤێردی گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ریاڵ مەدرید کرد، بەڵام ماندی توانی لە خولەکی 35 ئەنجامەکە بۆ بیتس یەکسان بکاتەوە.

دواتر کارڤالهۆ توانی گۆڵی دووەم و پێشکەوتن بۆ ریاڵ بیتس لە خولەکی 37 بکات، گێمی یەکەم 2-1 بەسوودی ریاڵ بیتس تەواو بوو.

لە گێمی دووەم لە خولەکی 48، ئیمەرسۆن بە هەڵە گۆڵی لە ریاڵ بیتس کردوو ئەنجامەکەی بۆ یانەی شاهانە 2-2 یەکسانکردەوە.

دواتر لە خولەکی 82رامۆس توانی بە لێدانی سزا گۆڵی سێیەم  وبردنەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بکات، یەکەم سێ خاڵی بەخشییە یانەکەی و توانیان لە دوو یاریدا 4 خاڵ کۆبکەنەوە و یارییەکی دواخراویشیان هەیە.

بەم بردنەوە ریاڵ مەدرید بۆ پلەی پێنجەمی خولەکە سەرکەوت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this