گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 27/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
436
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  یەکشەممە (27/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

 

مارکا:

  • ڤار ریاڵ مەدرید بە خەبەر دێنێتەوە.
  • سەرکەوتنی تەکنەلۆژیا ریاڵ مەدریدی دژی ریاڵ بیتس گەڕاندەوە.
  • سەیکردنەوەی حاڵەتەکان و کرانە دەرەوەی ئێمەرسۆن لە خولەکی 67 بە کارتی سوور، ریاڵ مەدرید لە خولەکی 83 ئەنجامەکەی کردە 3-2.
  • ریاڵ مەدریدی پاڵەوان یەکەم بردنەوەی بە دەستهێنا لەو یارییەی کە ریاڵ بیتس ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد.

ئاس:

  • گۆڵکردن گەڕایەوەو ڤار گەڕایەوە.
  • ریاڵ مەدرید بەرامبەر ریاڵ بیتس گەڕایەوە بە لێدانێکی سزا کە سەرکردەی یانەکەی رامۆس تۆماریکردوو توانی 3-2 براوە بێت.
  • ئاتلەتیکۆمەدرید یەکەم یاری ئەنجام دەدات و دییەگۆ سیمیۆنی رایدەگەیەنێت لەوانەیە سوارێز یاری بکات.

سپۆرت:

  • ئێمە متمانەمان بە ئێوە هەیە.
  • خولی نوێ و بەرشەلۆنەی نوێ و میسی هەموو کات.
  • یانەی بەرشەلۆنە خولی ئیسپانیا لەگەڵ کومان ئەمشەو دەستپێدەکات لە یاریگای کامپ نۆ کە هیچ هاندەرێکی تێدا نیەو رووبەڕووی ڤیاریاڵ دەبێتەوە.
  • سوارێز ئامادەکاری بۆ یەکەم یاری خۆی لە خولی ئیسپانیا لەگەڵ ئاتلەتیکۆمەدرید دەکات و رووبەڕووی گرانادا دەبێتەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • ئێمە ئامادەین.
  • کومان بەرگری دەکات، من پیاوی لاوازی  فیلمەکان نیم.
  • ریاڵ بیتس 2-3ریاڵ مەدرید.
  • ناوبژیوانی ڤیدیۆیی پاڵەوان بوو، توانی بردنەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بە دەست بهێنێت لەو یارییەی کە مشتومڕی بە دوای خۆیدا هێنا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this