سەرۆکی دەستەی ئەرکانی سوپای ئێران دەگاتە عێراق

0
230

SNN

میدیا عێراقییەکان ئاشکرایانکردووە “بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لیوا محەمەد باقری سەرۆکی دەستەی ئەرکانی سوپای ئێران بەسەردانێکی رەسمیی گەیشتۆتە شاری بەغدا”.

دوێنێ شەممە تەلەڤزیۆنی رەسمیی ئێران رایگەیاند “لیوا محەمەد باقری بەسەردانێکی دوو رۆژە دێتە عیراق و چاوی بە بەرپرسانی عێراقی دەکەوێت”.

بەگوێرەی هەواڵی کەناڵەکە، باقری هەماهەنگیی ئەمنی و سەربازیی تاوتوێدەکات و دۆسیەی کوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسیش باسدەکات، هاوکات چاوی بە وەزیری بەرگری عێراقیش دەکەوێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this