گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 27/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیتاڵیا

0
230
مانشێتی رۆژنامە ئیتاڵییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  یەکشەممە (27/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بەمشێوەیە بوو…

 

لاگازێتا دیلۆ سپۆرت:

  • ئینتەر… خۆشی شێتانە.
  • گەڕانەوەی سەرسوڕهێنەر 4-3 دژی فیۆرنتینا.
  • نیراتزۆری دوو جار دواکەوت و جەنگا لە پێناو بردنەوە لە ساتەکانی کۆتایداو بە گۆڵەکانی لۆکاکۆ و دیئامبرۆسۆ سەرکەوتوو بوو.
  • هەروەها لاوتارۆش گۆڵی کرد.
  • کۆنتی:” ئێمە باشبووین لە هێرشبردن، بەڵام کەمێک هاوسەنگیمان لە دەستدابوو”.
  • لە یانەی فیۆرنتینا ریبەری سوپەر بوو.
  • رووبەڕووبوونەوەی گەورە… دزیکۆ و رۆناڵدۆ کە نزیکبوون لە یەک یانە پێکەوە یاری بکەن، ئێستا کێبڕکێی یەکتر دەکەن.
  • دزیکۆ هەنگاوێکی مابوو پەیوەندی بە رۆناڵدۆ و بیانکۆنێری بکات، ئەمشەو هەردووکیان هێرشبەرن.
  • ئاتڵەنتا مەکینەی گۆڵکردنە.
  • ئەیسی میلان جێگرەوەی ئیبرا دەدۆزێتەوە و هاکان و ریبیچ جێگرەوەن.
  • تۆنالیش ئامادەیە بەشداری بکات، رۆسۆنێری بە بێ زەلاتان رووبەڕووی کۆرۆتۆنی دەبێتەوە.

کۆرێری دیلۆ سپۆرت:

  • ئینتەر شێتانە لەگەڵ خۆشیدایە.
  • پەرۆشی ئینتەرمیلان.
  • گۆڵ و چێژ لە یاریگای میاتزا، لە 2-3 وە بۆ 4-3 لە ساتەکانی کۆتایدا فیۆرنتینا دەدۆڕێت.
  • رکابەرەکەی یۆڤانتۆس بە هێزەوە دەستپێدەکات، هەروەها لازیۆ و ئینتەرمیلانیش براوە بوون.
  • ریبەری جادووگەر بوو، بەڵام پاسەکانی سانچێز یەکلاکەرەوە بوون.
  • کۆنتی:” پێویستی زۆرمان بە هاوسەنگی هەیە”.
  • دزیکۆ دژی هەموو شتێک، لە ئۆڵۆمپیکۆ رۆما- یۆڤانتۆس رووبەڕوو دەبنەوە و هەموو شتێک لەسەر بۆسنیەکەیە.

تۆتۆ سپۆرت:

  • هاواری ئینتەر.
  • یارییەکی باوەڕپێنەکراو لەگەڵ فیۆرنتینا، ریبەری و کییزا درەوشانەوە.
  • نیراتزۆری دوو جار دواکەوت، ئەنجامی یاریەکەی هەڵگەڕاندەوە لە ساتەکانی کۆتایی  لەگەڵ لوکاکۆ و دی ئامبرۆسۆ.
  • یۆڤانتۆسی برسی، ئەمشەو رووبەڕووی رۆما دەبێتەوە، پێرلۆ گەرەنتی بیانکۆنێری دەوێت،ئێمە زۆر گۆڕاین و پەرۆشی دەبینم، مۆراتاو دیبالا بانگکراون بۆ یاریەکە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this