له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌دا  هه‌ڵبژارده‌ی عێراق رووبه‌ڕووی ئۆزبه‌كستان ده‌بێته‌وه‌

0
152
هەڵبژاردەی عێراق

SNN Sport

ده‌ه‌سته‌ی ئاسییكردنه‌وه‌ له‌ یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق رایگه‌یاند كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق  لە مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو رووبه‌ڕووی هاوتا ئۆزبه‌كیه‌كه‌ی ده‌بێته‌وه‌.

ده‌سته‌ی ئاسییكردنه‌وه‌ له‌ به‌یاننامه‌یەكیدا دەڵێت:” یه‌كێتیی تۆپی پێی ئۆزبه‌كستان ره‌زامه‌ند بووه‌ له‌ سه‌ر داواكاری ده‌سته‌ی ئاسییكردنه‌وه‌ی تۆپی پێی عێراق له‌ سه‌ر ئه‌نجامدانی یارییه‌كی دۆستانه‌ی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ 17ی تشرینی دووه‌می داهاتوو، ئه‌مه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی  ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كه‌یە بۆ پاڵاوتنه‌ هاوبەشەکانی ئاسیا بۆ كۆتاییه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ری  2022و كۆتاییه‌كانی جامی ئاسیای 2023 له‌ چین “.

روونیكرده‌وه‌ كه‌:”یارییه‌كه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌ڵژارده‌ی ئۆزبه‌كستان لە یەکێک لە وڵاتە عه‌ره‌بییەکان ئه‌نجام ده‌درێت ، به‌و مه‌رجه‌ی دیاریكردن و یاریگا وكاته‌كه‌ی له‌ كاتێكی تردا دیاری ده‌كرێت .

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ میانه‌ی رۆژانی فیفا له‌ مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو دوو یاری دۆستانه‌ ئه‌نجام ده‌دات و رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی عومان ده‌بێته‌وه‌ له‌ 12 ی مانگ و له‌ 17ی هەمان مانگدا  رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆزبه‌كستان ده‌بێته‌وه‌”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this