بەرواری خولەکانی وەرزی نوێی کوردستان دیاری کران

0
68
سەفین کانەبی

SNN Sport

ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان بە ئامادەبوونی هەموو ئەندامەکانی و سەرۆک و جێگری سەرۆک کۆبووەوەو داهاتووی خولی نایابی وەرزی رابردووی یەکلایی کردەوەو بەرواری خولەکانی وەرزی نوێی دیاری کرد.

سەفین کانەبی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لە کۆبوونەوەکەداو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کاتی خولی نایاب، پلە یەک، فوتساڵی کچان، تازەپێگەیشتووانی دیاری کرد کە بەمشێوەیە.

  • 26/11/2020 وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان دەستپێدەکات.
  • 30/11/2020 خولی پلە یەکی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
  • 13/11/2020 خولی فوتساڵی کچانی کوردستان دەستپێدەکات.
  • 27/11/2020 خولی تازەپێگەیشتووانی  نایابی کوردستان دەستپێدەکات.

یەکێتیەکە لە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ نوێنەری یانە پلە نایابەکان کۆدەبێتەوە  بۆ راکێشانی تیروپشکی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان.

هەروەها لە کۆبوونەوەکە هادی کەریم جێگری سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان رایگەیاند:” خولی نایابی وەرزی رابردوو کۆتایی هاتووە،هیچ یانەیەک دانابەزێت و خەڵات بە هیچ یانەیەک نادرێت، ریزبەندێکە وەکو خۆی دەمێنێتەوە لە یەکەمەوە تا کۆتایی”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this