ماكگریگۆر له‌ بڕیاری وازهێنان پاشەگه‌ز ده‌بێته‌وه‌

0
166
ماکگریگۆر و پاکیاو

SNN Sport

مانی پاكیاو ئه‌فسانه‌ی بۆكسێنی فلپینی هیواداره‌ به‌ ئه‌نجامدانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك  له‌گه‌ڵ كۆنۆر ماكگریگۆری ئێرله‌ندی ئه‌ستێره‌ی هونه‌ره‌ جه‌نگییه‌ تێكڵاوه‌كان ساڵی داهاتوو له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست.

جایك جۆسۆن یاریده‌ده‌ری تایبه‌تی پاكیاو له‌ به‌یاننامەیەكیدا روونیكرده‌وه‌ و وتی:” له‌ پێناو قوربانیانی فیلیپین له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ، مانی پاكیاو رووبە‌ڕووی كۆنۆر ماكگریگۆر ئه‌ستێره‌ی UFC ده‌بێته‌وه‌  له‌  ساڵی داهاتوو دا”.

جۆنسۆن وتیشی :”رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌ ره‌نگه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئه‌نجام بدرێت پاش كه‌مبوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ باكیاو به‌شێك له‌ خه‌ڵاته‌ داراییه‌كه‌ ده‌به‌حشێته‌ قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ فیلیپین”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this