NBA:لیبرۆن جەیمس سه‌ركردایه‌تی لیكه‌رز ده‌كات بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی گرووپی رۆژئاوا

0
154
لۆس ئه‌نجلس لیكه‌رز

SNN Sport

یانه‌ی لۆس ئه‌نجلس لیكه‌رز  نازناوی گروپی خۆرئاوایی له‌ خولی رابیته‌ی نیشتمانی  تۆپی باسكه‌ی ئه‌مریكی به‌ده‌ستهێنا ،پاش بردنه‌وه‌ی  له‌ یانه‌ی ده‌نیڤه‌ر ناگتس  له‌ یاری پێنجه‌مدا و به‌ ئه‌نجامی 117-107 خاڵ و سه‌ركه‌وتوو بوو له‌ یه‌كلاییكردنەوه‌ی زنجیره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوانیان   به‌ چوار یاری به‌رامبه‌ر یارییه‌ک.

لیكه‌رز نیوه‌ی  یه‌كه‌می به‌ پێشكه‌وتن كۆتایی پێهێنا به‌ 10 خاڵ و به‌ئه‌نجامی 51-61 خاڵ، پێش ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت له‌ كۆتاییپێهێنانی یاریه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وەندی خۆی  به‌ 107-117 خاڵ.

لیبرۆن جەیمس سێ ریكۆردی جۆراوجۆری تۆماركرد به‌ 38 خاڵ و 16 تۆپی گه‌ڕاوه‌ و 10 پاسی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هەبوو، له‌ به‌رامبه‌ردا نیكۆلا یۆكیچ 20 خاڵی بۆ ناگتس تۆمار كرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this