گەشتێكی ئاسمانی لە توركیاوە بۆ سلێمانی ئەنجامدەدرێت و بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەش ڕوونكردنەوە دەدات

0
499
فرۆکەخانەی سلێمانی

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات ڕۆژی پێنجشەممە گەشتێكی ئاسمانی لە نێوان توركیا و سلێمانی ئەنجامدەدرێت، بەڵام ئەم گەشتە بەمانای دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی و توركیا نایەت و تا ئێستا هیچ شتێكی فەرمیمان بەدەستنەگەیشتووە لەبارەی بە فەرمی دەستپێكردنەوەی گەشتەكان.

تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند: وابڕیارە كە ڕۆژی پێنجشەممە ئەم هەفتەیە كۆمپانیای ستار ئێرلایەن گەشتێكی ئاسمانی لە شاری ئەستەمبوڵەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەنجامبدات، بەڵام ئەم گەشتە تاك لایەنانە لەلایەن ئەو كۆمپانیایەوە رێكخراوە و لەبەرنامەی گەشتەكانی فڕۆكەخانەكەماندا تۆمارنەكراوە گەشتێكی ( ئیستسنائییە).

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەنجامدانی ئەو گەشتە بەمانای دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی نێوان توركیا و سلێمانی نایەت، چونكە تا ئێستا بەفەرمی لەلایەن دەستەڵاتداری فرۆكەوانی عێراق و توركیاوە هیچ نوسراوێكی فەرمیمان بەدەستنەگەیشتووە لەبارەی دەستپێكردنەوەی گەشتیەكان كە لەبە رواری 1/3/2020 گەشتەكانمان لەگەڵ توركیا راگیراون.

وتەكانی بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی لەكاتێكدایە كە 24ی ئەم مانگە گەشتیەكانی نێوان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و توركیا دەستیانپێكردوەتەوە، هاوكات پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەفتەی حەوت گەشتی هاتن و چوون لەنێوان سلێمانی و توركیا دەكرا، بەڵام لە هەفتەی رابردووەوە توركیا و عێراق، بە هەرێمی كوردستانیشەوە، لەسەر ئەوە رێككەوتوون ژمارە گەشتەكانیان لە 142 گەشتی هەفتانەوە بۆ تەنیا 40 گەشت كەم بكرێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this