لە کەرکوک پاڵه‌وانێتییەكی تۆپی پێ به‌ ناوی ناوبژیوانی کۆچکردوو مه‌حمود نوره‌دین کرایەوە

0
147
دیمەنێک لە یاریەکە

حسێن كه‌ركوكی- SNN Sport

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ ( یه‌كشه‌ممه‌ 27-9-2020 ) و له‌ یاریگای یانه‌ی وه‌رزشی گازی باكوور، پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی  خوا لێخۆشبوو ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی ( مه‌حموود نوره‌دین ) ده‌ستی پێكرد كه‌ یانه‌ی گازی باكوور به‌هاوكاری یه‌كێتیی تۆپی پێی كه‌ركوك و به‌ به‌شداری  تیپی یانه‌كانی ( گازی باكوور، موسه‌ڵا، حه‌ویجه‌ و خاك )  بەڕێوەچوو.

له‌ ده‌ستپێكی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ یانه‌ی گازی باکوور رووبه‌ڕووی  یانه‌ی موسه‌ڵا  بووەوە‌ و به‌بردنه‌وه‌ی گازی باكوور به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر كۆتاییهات كه‌ یاریزان عیماد قادر له‌ خوله‌كی 85 تۆماری كرد.

سه‌باره‌ت به‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ وریا جه‌لال سه‌رۆكی یانه‌ی گازی باكوور وتی:” پاڵه‌وانێتیه‌كه‌  بۆ رێزگرتنه‌ له‌ كه‌سایەتییەكی وه‌رزشی كه‌ركوك كه‌ هه‌میشه‌ له‌ خزمه‌ت یانه‌ و وه‌رزشكارانی كه‌ركوك بووه‌ و ئاماده‌كارییه‌كه‌ بۆ یانه‌كان بۆ شایسته‌ داهاتووه‌كانیان و پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌ شێوازی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ دوو دۆڕاندن  به‌رێوه‌ده‌چێت .

مەحمود نورەدین ناوبژیوانی پێشووی نێودەوڵەتی عێراق و شاری کەرکوک، بوو، بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this