پۆمپیۆ ” ڕووسیا کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکەی ئەمریکا نابێت”

0
163
مایك پۆمپه‌یۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا | فۆتۆ: AP

SNN

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی په‌یامی روونی بۆ روسیا ناردووه‌ كه‌ ده‌ستوه‌ردانه‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا قبوڵ ناكه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕووسیا ناتوانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی تشرینی دووەمی ئه‌مساڵ هەبێت.

راشیگەیاند: هه‌وڵه‌كانی ڕووسیا بۆ ده‌ستوه‌ردان له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا چیرۆكێكی درێژی کە لە کۆنەوە  ڕویانداوە، له‌ ساڵی 2016دا دوباره‌ كرایه‌وه‌، به‌ڵام له‌ كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ناوه‌ڕاستی ساڵی 2018دا كاری زۆر نایابیان كردووه‌، “دڵنیام كه‌ ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌ ساڵی 2018دا سه‌ركه‌وتوو بوه‌ له‌ پاراستنی هه‌مو ده‌نگی ده‌نگده‌راندا، ئه‌وه‌ش ئه‌و شته‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت له‌كاتی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی داهاتودا”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this