رۆناڵدۆ پەیامێک ئاڕاستەی پێرلۆ دەکات

0
976
رۆناڵدۆ و پێرلۆ

SNN Sport

لە لێدوانێکیدا دوای یاری رۆما کە لە هەفتەی دووەمی خولی ئیتاڵیا  بوو،  2-2 کۆتایی هات، کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیامێکی ئاڕاستەی پێرلۆی راهێنەر کردوو دڵخۆشی بەو راهێنەرە نیشاندا.

رۆناڵدۆ دوای یاریەکە  وتی:” تیمەکە لەگەڵ پێرلۆ دڵخۆشترینە،لەگەڵ ئەم راهێنەرە کارکردن بە زەردەخەنەوەیە،خاڵێکی گرنگمان بە دەستهێنا، هێشتا لە سەرەتای پاڵەوانێتیەکەین، راهێنەرەکەمان گۆڕانکاری کردووەو بیرۆکەی جیاوازی هەیە، بەڵام دەمانەوێت یانەکە پڕ وزە بێت و دڵخۆشترین بین، ئێمە کار دەکەین و داهاتوویەکی باش دەبینم بۆ ئەم یانەیە”.

دواتر لەسەر پێرلۆی راهێنەری وتی:” لە رووی دەروونییەوە تیمەکە زۆر باشتر و دڵخۆشتر دەبینم و هەموو یاریزانەکان بە پێکەنینەوە مەشق  و راهێنانی خۆیان دەکەن، ئەوەش زۆر گرنگە”.

رۆناڵدۆ توانی دوو گۆڵ لە یانەی رۆما بکات و بە باشترین یاریزانی یاریەکەش دەستنیشانکرا.

یانەی یۆڤانتۆس لە دوو دەرکەوتنیدا تەنیا 4 خاڵی هەیە و لە پلەی پێنجەم دەبینرێت.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this