گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 28/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
517
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  دووشەممە (28/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • سوارێز و جواو فلیکس  لە ئاتلەتیکۆمەدرید یەکیان گرتەوە.
  • سەرەتایەکی کوشندەی سوارێز بەرامبەر بە گراناداو توانی دوو گۆڵ تۆماربکات و پاسێکی یەکلاکەرەوەش لە 20 خولەک بدات.
  • جواو فلیکسیش گۆڵێک دەکات وپاسێکی یەکلاکەرەوەی دەبێت.
  • دییەگۆ کۆستا دووپاتی دەکاتەوە بڕیار لەسەر داهاتووی لەسەر دەستی یانەکە جێدەهێڵێت.
  • رێککەوتن لەگەڵ زیدان و ریاڵ مەدرید کراوە، هیچ گرێبەستێک لەم وەرزە ئەنجام نادەن.
  • لەوانەیە مایۆراڵ لە رۆژانی داهاتووی یانەی ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت.

ئاس:

  • سوارێز گاز دەگرێت.
  • هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە پەیوەندی بە ئاهەنگی ئاتلەتیکۆمەدرید دەکات و دوو گۆڵ دەکات و گۆڵێکیش دروست دەکات و یانەکەی 6-1 لە گرانادا دەبەنەوە.
  • یارییەکی سوپەری جواو فلیکس و دییەگۆ کۆستا.
  • ئانسۆ فاتی رۆڵی میسی دەبینێت و دوو گۆڵ لە ڤیاریاڵ دەکات و گۆڵێکیش دروست دەکات کە دەبێتە لێدانی سزاو میسی گۆڵی پێ دەکات و 4-0 براوە دەبن.
  • یانەی ریاڵ مەدرید پشتگیری بۆ لۆکا یۆڤیچ دووپات دەکاتەوە.
  • سڕبییەکە یانەی ریاڵ مەدرید جێناهێڵێت، ئەگەر گرێبەستێک نەبێت هەردوولای پێ رازی نەبێت.

سپۆرت:

  • گەڕانەوەی ئانسۆ فاتی.
  • رۆناڵد کومان چێژ لە یەکەم یاری خۆی لە لالیگا وەردەگرێت و بە هێزەوە لەگەڵ ئەستێرەی لاوی یانەکە ئانسۆ فاتی دەردەکەوێت.
  • فاتی توانی دوو گۆڵی سەرەتا بکات و بەرشەلۆنە 4-0 لە ڤیاریاڵ دەباتەوە و میسیش گۆڵێک بە لێدانی سزا دەکات.
  • ئاتلەتیکۆ مەدرید 6-1 لە گرانادا دەباتەوە و سوارێز دوو گۆڵ لە 20 خولەکدا دەکات.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • ئەمە بەڵێنەکە بوو.
  • سەردەمی کومان دەستپێدەکات و 4-0 لە ڤیاریاڵ دەباتەوە و ئاستێکی باش پێشکەش دەکات و شێوازی یانەکەی پێشوو دەگۆڕێت.
  • دوو گۆڵی یاریەکە لە لایەن فاتی کراوەو میسی توانی گۆڵێک تۆمار بکات.
  • هەریەکە لە پیدری و ترینکاو وپیانیچ بەشدارییان لە یاریەکە کرد.
  • دەرکەوتنێکی نایابی سوارێز، توانی دوو گۆڵ لەگەڵ ئاتلەتیکۆ لە 20 خولەک بکات و گۆڵێکیش دروست بکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this