یانەی ریاڵ مەدرید داهاتووی لۆکا یۆڤیچی یەکلایی کردەوە

0
647
لۆکا یۆڤیچ

SNN Sport

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی داهاتووی لۆکا یۆڤیچی هێرشبەری سڕبی یانەکەی یەکلایی دەکاتەوە و نایەوێت لە گواستنەوەکانی ئێستا دەستبەرداری ببێت.

لە ژمارەی ئەمڕۆیدا رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ریاڵ مەدرید پشتگیری بۆ مانەوەی لۆکا یۆڤیچ دووپات کردووەتەوە، ئەو یاریزانە سڕبییە یانەی ریاڵ مەدرید جێناهێڵێت، ئەگەر گرێبەستێکی گەورە  نەبێت خودی یاریزانەکە و یانەکە پێی رازی بن  ئەو دەمێنێتەوە.

یۆڤیچ لە گواستنەوەکانی هاوینەی ساڵی 2019 بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتەوە پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کرد، تا ئێستا نەیتوانیوە ئاستی خۆی بسەلمێنێت و زۆربەی کاتەکانی لەسەر کورسی یەدەگ بەسەر بردووە.

رۆژنامەی مارکاش ئەمڕۆ نوێترین هەواڵی لە ریزەکانی ریاڵ مەدرید بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرای دەکات زیدان  لەگەڵ ئیدارەی یانەکەی رێککەوتووە هیچ گرێبەستێک ئەنجام نەدات سەرەڕای ئەوە رەخنە لە هێڵی پێشەوەی یانەکە دەگیرێت.

هەروەها رۆژنامەکە دووپاتیکردووەتەوە، یانەکە دەستبەرداری مایۆراڵی هێرشبەری دەبێت و لە رۆژانی داهاتوو ئەو یاریزانە ماڵئاوایی لە یانەی شاهانە دەکات.

 

مایۆراڵ لە یاری ریاڵ بیتس

مایۆراڵ لە یاری ریاڵ بیتس

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this