وەزیری پلاندانان: سەرژمێری بۆ کۆتایی 2021 دواخراوە

0
136
بازاڕى قه‌یسه‌رى له‌ ناوه‌ندى هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN

SNN

وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: پڕۆسەی سەرژمێری لە هەرێم و عێراق بۆ كۆتايی ساڵی 2021 دواخراوە.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەوە هاتووە: دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان پێشوازی لە مەهدی عەلاق ڕاوێژكاری نیشتمانی سەرژمێری بۆ عێراق لەرێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ دانیشتوان كردووە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دواین هەوڵەكان بۆ بەڕیوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لەعێراق و هەرێم كرا لەو پێناوەش وەزیری پلاندانان رایگەیاند: پێویستە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ سەرژمێری ڕۆڵی زیاتر بگێرێت بەتایبەت لە پاڵپشتی تەكنیكی و دارایی بەهۆی بارودۆخی دارایی عێراق.

بڕیار بوو لە مانگی تشرینی یەكەمی 2020 سەرژمێری گشتی بكرێت و لە بودجەی ساڵی 2019 زیاتر لە 100 ملیار دینار بۆ سەرژمێری تەرخان كراوە و لە ماوەی ڕابردووشدا دوو كۆبوونەوە لە نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی سەرژمێری ئەنجام دراوە، بەڵام بە بڕیارێکی نوێ بۆ کۆتایی 2021 دواخراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this