مخیتاریان ده‌چێته‌ سه‌رهێڵی ناكۆكی سیاسی و سه‌ربازی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان

0
364
میختاریان

SNN Sport

هینریك مخیتاریان ئه‌ستێره‌ی ئه‌رمینی و یاریزانی یانه‌ی رۆمای ئیتاڵی، چووه‌ سه‌ر هێڵی قه‌یرانی سیاسی و سه‌ربازی له‌ نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئازه‌ربایجان.

ئه‌ستێره‌ی پێشووی دۆرتمۆند و ئارسناڵ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایەتییه‌كان نووسیبوو:” له‌ سه‌ر هه‌واڵی هێرشكردنی سوپای ئازه‌ربایجان بۆ سه‌ر قه‌ره‌باخ به‌خه‌به‌ر بوومه‌وه‌ كه‌ دانیشتووانی سڤیلی له‌ ستیبانا و ناوچه‌كانی ده‌وروبەری کردووەتە ئامانج و داوا له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌م بۆ وه‌ستان به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا  یارمه‌تیدەر بن له‌ وه‌ستاندنی كاره‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ دژی ئاشتی و ئاسایشی هه‌رێمی”.

دەشڵێت:”مافێكی ره‌وامان هه‌یه‌ له‌ ژیان له‌ نیشتمانه‌كه‌مان به‌ بێ هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه‌ و مناڵه‌كانمان مافیان هه‌یه‌ له‌ ژیان به‌ ئاشتی و خۆنه‌شاردنه‌وه‌ له‌ په‌ناگه‌كان، من هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مم”.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this