ترەمپ دووبارە داوای پشكنینی بایدن دەكات

0
193

SNN

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا داوا دەکات پێش دیبەیتەکەی رۆژی سێ شەممە 29ی ئەیلول پشکنینی ماددەی وزەبەخش بۆ جۆبایدن بکرێت، چونکە ئەو لەو بروایەدایە کە پێش دیبەیتەکە بەکاری دەهێنێت.

ترەمپ ئاماژە بەوە دەکات، جۆ بایدن بەردەوام خەوی دێت و کەسێکی بێئاگایە و پێشنیار دەکەم رۆژی سێ شەممە پێش دیبەیتەکە یان دوای دیبەیتە رووبەڕووەکە پشکنینی بۆ بکرێت بزانین ماددەی وزەبەخش ناخوات؟”، دەشڵێت “تەنیا ماددەی وزەبەخش دەتوانێ جیاوازی دروستبکات، لەنێوان ئاستی دیبەتەکانی پێشتر و رۆژی سێ شەممەی جۆبایدن”.

ترەمپ، راشیگەیاند “منیش ئامادەم پشکنینم بۆ بکرێت”، بۆیە چەند جارێک ترەمپ ئەوەی بە میدیاکانی ئەمریکا وت کە پێویستە پێش دیبەیتەکەی 29ی ئەیلول پشکنین بۆ بایدن بکرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this