ڤیدیۆ:لیڤەرپوڵ لوتکەی لە ئارسناڵ بردەوە

0
163
لیڤەرپوڵ

SNN Sport

لە کۆتا یاری هەفتەی سێیەمی خولی ئینگلتەرا،یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئەنفێڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری یانەی ئارسناڵی کردوو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 3-1 لێبباتەوە.

لە خولەکی 25، سەرەتا یانەی ئارسناڵ بە گۆڵی لاکازێت پێشکەوت، بەڵام دوای 3 خولەک مانێ وەڵامی دایەوەو ئەنجامەکەی بۆ ریدز یەکسان کردەوە.

لە خولەکی 34 رۆبێرتسۆن توانی گۆڵی پێشکەوتن بۆ لیڤەرپوڵ بکات و گێمی یەکەم 2-1 بە سوودی کوڕانی کلۆپ تەواو بوو.

لە گێمی دووەم لە خولەکی 88 لیڤەرپوڵ گۆڵی سێیەم و دڵنیایی لە لایەن یاریزان، جۆتا کردوو ئەنجامەکەی کردە 3-1.

لە کۆتایدا یاریەکە بە سوودی کوڕانی کلۆپ کۆتایی هات، توانیان سێیەم بردنەوەی لەسەر یەک بە دەست بهێنن و یەکەم شکست تووشی ئارسناڵ بکەن.

لیڤەرپوڵ بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ دووەمەو ئارسناڵ بە 6 خاڵ پێنجەمە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this