گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 29/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
568
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  سێشەممە (29/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • ئاڵنگاری نوێ.
  • دوای ئەو ئاستەی ڤاڵڤێردی لە یاری ریاڵ بیتس پێشکەشیکرد،شوێنی کرۆسی ئەڵمانی دەگرێتەوە لە یاری داهاتووی یانەکەی دژی ڤەلەد وەلید، کە ئەم یاریزانە ئەڵمانییە تووشی پێکان بووە.

ئاس:

  • بەڵێنەکانی خولی لالیگا.
  • پاش دەستپێکی باش لە وەرزی نوێ 2020-2021ی یانەکانی ئاتلەتیکۆمەدرید و سڤییا ،جێگرەوەیەکی باش دەبن بۆ ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە.
  • 16ساڵە یەکەمجارە دوای تەواوبوونی هەفتەی سێیەم ئەم چوار یانەیە لە ریزبەندی یەکەم تا چوارەمی پێشەوەی ریزبەندی خولەکە نابینرێن.
  • یانەی ریال مەدرید بە هیوایە یۆڤیچی سڕبی یانەکە جێبهێڵێت، ئەمەش بۆ پەرەپێدانی تواناکانی.
  • لە ئەگەری رۆشتنی ئەم یاریزانە بە خواستن، ئەوا مایۆراڵ لە تیپی یەکەم بەردەوام دەبێت.

سپۆرت:

  • دیپای ئەو یاریزانە ژمارە 9 یە کە کومان دەیەوێت.
  • راهێنەرەکە پێداگرە لە گواستنەوەی هێرشبەرێکی سەرەڕم، بۆ هێڵی پێشەوە.
  • بازاڕی بلاوگرانا زیاتر دەبێت و سێرجینیۆ دیست گواستنەوەی داهاتوو دەبێت.
  • یانەی پۆرتۆ دەیەوێت بە خواستن ریکی پویگ بگوازێتەوە.
  • یانەی مانچستەرسیتی گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی دڵی بەرگری دەکات و دەرگا بۆ رۆشتنی ئیریک گارسیا دەکاتەوە.
  • ئانسۆ فاتی ژمارەکانی نایابن،لە تەمەنی 17 ساڵیدایە، توانیویەتی 9 گۆڵ لەگەڵ بەرشەلۆنە بکات، ئەمەش ژمارەیەکی سەرسوڕهێنەرە بۆ یاریزانێکی لاوی لەم شێوەیە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • بەمشێوەیە ئانسۆ فاتی گرێبەستی واژوو کردووە.
  • بەرزبوونەوەی ئاستی ئەم یاریزانە پێش ئەوەی بێتە کەتەلۆنیا، یانەکانی سڤییاو ریاڵ مەدرید هەوڵی گواستنەوەیان داوە، بەڵام بەرشەلۆنە لە رێگەی ئەلبێرت پویگ  کە بەڕێوەبەری وەرزشی تەمەنەکانی یانەکە بووە لە ساڵەکانی 2005-2010 ، ئەو توانی فاتی بۆ لاماسیا بگوازێتەوە.
  • بە لای کەمەوە لە ئێستادا تا ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵدا نوێکراوەتەوە و لە یانەکە دەمێنێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this