تەنها لەمساڵدا 170 حاڵەتی دەستدرێژی سێكسی تۆماركراون

0
147

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەگوێرەی دواین ئامارەكانی پزیشكی دادوەری لە هەرێمی كوردستان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا سەرەتاى ئەم مانگە، 170 حاڵەتی دەستدرێژی سێكسی تۆماركراون، بەجۆرێك ئەو كەسانەشی كە دەستدرێژی سێكسیان كراوەتەسەر تەمەنیان لەنێوان چوار تا 29 ساڵە و زۆربەشیان لە رەگەزی مێن، توێژەرانی كۆمەڵایەتیش هۆكارەكانی زۆربوونی ئەو حاڵەتانە بۆ SNN دەخاتەڕوو.

ڕایان عوسمان، توێژەری كۆمەڵایەتی و شارەزا لە كاروباری پەروەردەی خێزان بە SNNی ڕاگەیاند: شتێكی چاوەڕوانكراوە كە لەگەڵ پێشكەوتنی تەكنەلۆجیا لە لایەكی و هاوكات پەرتەوازە بوونی كۆمەڵایەتی و كەمبوونەوەی سەرپەرشتی خێزان لە چاودێریكردنی منداڵەكانیان هۆكارێكن بۆ زۆربوونی حاڵەتەكانی توندوتیژی سێكسی، ئەوە سەرەڕای ئەوەی كە قەیرانی دارایی و كاركردنی منداڵان لەسەر شەقامەكان دەگەڕێتەوە، چونكە مانگانە و ساڵانە دەبینین كە ڕێژەی منداڵانی ئیشكەر لەسەر شەقامەكان ڕوو لە زیاد بوون دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەو كەسانەشی كە هەڵدەستن بە ئەنجامدانی دەستدرێژی سێكسی جۆرە كەسانێكن كە لەڕووی دەرونییەوە نەخۆشن و پێویستیان بەچارەسەر هەیە، هەروەها بۆ بەرگرتن لە زیاد بوونی حاڵەتەكانیش پێویستە گرنگی بە بواری پەروەردەی خێزانی بدرێت و هاوكات بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش لە لایەن منداڵانی خوار تەمەنی 18 ساڵییەوە لەلایەن دایك و باوكیانەوە سنورداربكرێت، بە پێچەوانەوە تا درێت حاڵەتەكانی ئەنجامدانی توندوتیژی سێكسی ڕوو لە زیاد بوون دەكەن”.

وتەكانی ئەو توێژەرە كۆمەڵایەتییە لە كاتێكدایە كە بە گوێرەی دواین ئاماری پزیشكی دادی هەرێم لەسەرتای ئەمساڵەوە 170 حاڵەتی توندوتیژی سێكسی تۆماركراون كە بەشێكی زۆری ئەو دەستدرێژیانە بەرامبەر بە منداڵان تۆماركراون هاوكات بەشێكیش لە حاڵەتەكان تەمەنیان لەنێوان چوار تا 29 ساڵە و زۆربەشیان لە رەگەزی مێن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this