ئابووری ئاسیا بۆ کەمترین ئاستی پاشەکشەیکردووە

0
268

SNN

بانکی جیهانی پێشبینی دەکات گەشەی ئابووری ئاسیا لەمساڵدا بگاتە 0.9% کە ئەمەش نزمترین ئاستییەتی لە ساڵی 1967ەوە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی نوێی بانکی جیهانی، گەشەی ئابووری لە چین ئەمساڵ 2%، ئەویش لە ئەنجامی هەناردەکردنی زۆر و خەرجکردنی داهاتێک لەلایەن حکومەتەوە لەپێناو هەستانەوەی ئابووری وڵاتەکەدا، کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆناش لەو وڵاتە لە چەند مانگی رابردوودا هاوکاربووە لە گەشەسەندنی ئابووریەکەی.

لە وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی ئاسیا و زەریای هێمن، گەشەی ئابووری بە رێژەی 3.5% دابەزیووە.

ئابووری ئاسیا بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتوگوزار دەبەستێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this