ده‌رجال 100 هه‌زار دۆلاری لە دۆسیەکەی لەگەڵ ‌یه‌كێتیی تۆپی پێ لە دادگای (كاس) خه‌رجکردووە

0
156
عەدنان دەرجال

SNN Sport

سه‌رچاوه‌یەکی وه‌رزشی به‌ ئاگا ئاشكرایكرد كه‌ عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری لاوان و وه‌رزش بڕی 100هه‌زار دۆلاری خه‌رج كردووه‌  بۆ دۆسیەکەی له‌ دادگای ناكوكییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ( كاس).

ئه‌و سەر‌چاوه‌یه‌  له‌ لێدوانێكیدا وتی:” ( لیستی خه‌رجییه‌كان كه‌ پارێزه‌ری عه‌دنان ده‌رجال هاوپێچی كردووه‌ له‌گه‌ڵ نامه‌كه‌ی بۆ دادگای كاس، ده‌یسه‌لمێنێت كه‌ ئه‌وه‌ی عه‌دنان دەر‌جال خه‌رجی كردووه‌ 100  هه‌زار دۆلار بووه‌ “.

روونیكرده‌وه‌ كه‌ خەرخییەکەی ده‌رجال 45 هه‌زار دۆلاری  وه‌كو كرێ بە دادگای كاس داوەو 10هه‌زار دۆلار كرێی پارێزه‌ری و 45 هه‌زار دۆلار كرێی هۆتێل و پلیتی گه‌شتكردنی سەرفکردووە”.

جێی باسه‌ كه‌ دۆسیەکە تا ئێستا له‌ نێوان ده‌رجال و یه‌كێتیی تۆپی پێ یه‌كلا نه‌بووەته‌وه‌، کە لە کاتی هەڵبژاردنەکانی رابردووی یەکێتیەکە دەرجالیان دروخستەوە و بەوهۆیەوە نەیتوانی ببێتە سەرۆک و ئەویش لە دادگای کاسی نێودەوڵەتی سکاڵای تۆمارکرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this