وەزیری کارەبا “هاوڵدەدەین لە وەرزی زستان کێشەی کارەبا چارەسەر بکەین”

0
132

SNNـ بڕیار محەمەد

وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت: سەرەڕای قەیرانی دارایی بەسوپاسەوە داوامان کرد لەکۆمپانیاکان پڕۆژەکانیان تەواوکرد، داوا لەهاووڵاتییان دەکەین هاوکارمان بن بۆئەوەی پلانەکانمان جێبەجێ بکەین وکێشەی کارەبا چارەسەر بکەین بەتایبەت لەهەولێر کەوا کێشەیەکی زۆری هەبووە، ئومێدیش دەکەین بتوانین لە وەرزی زستان کێشەی کارەبا چارەسەر بکەین، هەروەک لەمانگی ئاب توانیمان ڕۆژانە 20 کاتژمێر کارەبا دابین بکەین بۆ هاووڵاتییان.

کەمال محمد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەڕێم لەوتەیەکدا ڕایگەیاند، وێستگەی کارەبای ئازادی نوێ 11/33/132 كەیڤی بەتێچوونی (14 ملیۆن و 770هەزار و 191 ) دۆلار، لەلایەن كۆمپانیای (بێست- Best) جێبەجێكراوە، ئەم وێستگەیە بەڤۆڵتیەی 11/33/132 كەیڤی بە توانای دوو گۆڕەر هەر یەكەیان 125 مێگا ڤۆڵت ئەمپێڕ ( 2 x 125MVA ) كار دەكات، بەشێكی زۆری كێشەی كارەبای ناو سەنتەری شاری هەولێر چارەسەر دەكات، بەستنەوەی هێڵی پاڵەپەستۆ بەرزی 132kv ( ئازادی نوێ- رۆژئاوای هەولێر) لەپارێزگای هەولێر بەسەرپەرشتی و بەدواداچوونی وەزارەتی كارەبا و لەلایەن (كۆمپانیای ماس)ەوە جێبەجێ كراوە بە تێچوونی 1ملیۆن و 415 هەزار دۆلار، پرۆژەكە پێكهاتووە لە 18 تاوەر و درێژی نزیكەی 6 كیلۆمەترە.

وتیشی، “گرنگی ئەم پڕۆژەیە بۆ فراوانكردنی تۆڕی كارەبا و ئیشپێكردنی وێستگەی ئازادی نوێ و گواستنەوەی مێگاواتی كارەبای زیاتر پێویست بوو، لەبەر ئەوەی پێشتر هێڵی وێستگەی ئازادی كۆن – رۆژئاوا تاك وایەر بووە ئێستا بووەتە دەبڵ سیركت واتا دوو هێندەی جاران مێگاوات دەگوازێتەوە، هەروەها دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی بار زۆی لەسەر وێستگەی ئازادی كۆن لەهەولێر، دەستپێكردنی پرۆژەی راكێشانی 2 فیدەری (33kv) بە كێبڵی ژێر زەوی 2×400 ملم دوو جا لە وێستگەی (132 KV) ئازادی نوێ بۆ وێستگەی رووناكی ، بە گوژمەی 3ملیار و 23ملیۆن و 407هەزار دینار، لەماوەی 120ڕۆژدا لەلایەن كۆمپانیای (شاندز) جێبەجێ دەكرێت، هەروەها دەرهێنانی 14 فیدەری 11 كەی ڤی كە بەسێ قۆناغ جێبەجێ دەكرێت بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی ئازادی كۆن و وێستگەكانی نەسیج و گلگندو وێستگەی باشورو وێستگەی نەورۆز . ئەمە وێڕای تەندەر كردن بۆ گواستنەوەی 5 فیدەری دیكە بۆ خستنەسەر فیدەرەكانی مۆبایلی ئازادی بۆ سەر وێستگەی ئازادی نوێ .

وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێم وتیشی، “سەرەڕای قەیرانی دارایی بەسوپاسەوە داوامان کرد لەکۆمپانیاکان پڕۆژەکانیان تەواو کرد، داوا لەهاووڵاتییان دەکەین هاوکارمان بن بۆئەوەی پلانەکانمان جێبەجێ بکەین وکێشەی کارەبا چارەسەر بکەین بەتایبەت لەهەولێر کەوا کێشەیەکی زۆری هەبووە، ئومێدیش دەکەین بتوانین لە وەرزی زستان کێشەی کارەبا چارەسەر بکەین، هەروەک لەمانگی ئاب توانیمان ڕۆژانە 20 کاتژمێر کارەبا دابین بکەین بۆ هاووڵاتییان، چونکە نزیکەی 3200 مێگاوات کارەبامان هەبووە و لەپلانماندایە بۆ زستان 500 مێگاواتی تر زیاتر بکەین، بەڵام هاووڵاتی دەبێ هاریکارمان بن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this