یانەی جەنەوای ئیتاڵی 14 تووشبووی کۆرۆنا لە ریزەکانیدا رادەگەیەنێت

0
114
یانەی جەنەوا

SNN Sport

یانەی جەنەوای ئیتاڵی پاش ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ یاریزانەکانی کە دوێنێ دووشەممە ئەنجامیداوە، 14 حاڵەتی تووشبووی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ریزەکانیدا راگەیاندووە.

یانەکە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، 12 لە یاریزانەکان تووشبووی ڤایرۆسەکەن و 2 ئەندامی یانەکەشی تێدایە.

بەوهۆیەوە یاری رۆژی یەکشەممەی جەنەوا بەرامبەر بە ناپۆلی  سێ کاتژمێر لە کاتی خۆیدا دواخراو دواتر یانەی ناپۆلی توانی یاریەکە بە 6 گۆڵی بێوەڵام بباتەوە.

یانەی جەنەوا لە شەممەی رابردوو تووشبوونی گۆڵپارێزەکەی بیرینی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاندبوو،دواتر تووشبوونی یاریزانی هێڵی ناوەندی دانیمارکی شونی بە کۆرۆنا راگەیاندبوو،بەڵام تا ئێستا ناسنامەی یاریزانەکانی تری بڵاونەکردووەتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this