بڕیار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى مزگه‌وته‌كان ده‌درێت

0
358
مزگه‌وتى گه‌وره‌ى شارى سلێمانى

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی به‌یاننامه‌یه‌كى له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى مزگه‌وته‌كان بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: لە رۆژی یەکشەممەی داھاتوو بەپێی رێنمای و ئەگەری هەلومەرجی گونجاوی تەندروستی لیژنەی باڵای كۆرۆنا بڕیار لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدات.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هاتووه‌ “وێرای سوپاسی بێ پایانمان بۆ مامۆستایانی ئایینی بەڕێز و نوێژخوێنان كە لەماوەی رابردوودا پێگیریان بە رێنمایی و بریارەکانی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەھەرێمی کوردستان کردووە، کە ئەمەش بووەتە ھۆی پاراستنی گیانی ھاووڵاتیان، ھەموو جیھانیش گەواھیدەرن بۆ بریارەکانی حکومەتی ھەرێم و گوێرایەڵی ھاوڵاتیان لەو بوارەدا”.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئه‌وه‌شى خستووته‌ڕوو “لە رۆژی یەکشەممەی داھاتوو کە دەکاتە 10ى حوزه‌یران، بەپێی رێنمای و ئەگەری هەلومەرجی گونجاوی تەندروستی ليژنەی باڵای كۆرۆنا بریار لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدات”.

له‌ كۆتایدا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌، “ئەم رێکارانەی  کە لەمەودوا پەیرەو دەکرێ لەپێناوی ئەوەیە کە ھەموولایەک ئەرک و بەرپرسیاریەتی ئاینی نیشتیمانی لە ئەستۆبگرین بۆ پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیانی ئازیزمان”.

بەشی بکە لە
تاگەکانکوردستان
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this