ئەنجامدەرانی هێرشە مووشەکییەکان دەستگیر کران

0
637
پۆلیسى فیدراڵى عێراق | فۆتۆ: Esta

SNN

وتەبێژی سەرۆکی حکومەتی عێراق دەڵێت: “ئەمڕۆ سێشەممە چەند تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە کە هەستاون بە ئەنجامدانی هێرشی مووشەکی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا، دەشڵێت: “19 بەرپرس و ئەفسەری ئەمنییان قۆڵبەستکردووە”.

ئەحمەد مەلا تەلاڵ لە پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاند “ئەوانەی مووشەکەکانیان ناوە بە ناوچەی سەوزی بەغداوە دەستگیر کراون، 19 بەرپرس و ئەفسەریش دەستبەسەر کراون”.

بەوتەی مەلا تەلاڵ، ئەو ئەفسەر و بەرپرسانە بۆیە دەستگیر کراون، چونکە لە ژێر کۆنترۆڵ و سنووری ئەوانەوە هێرشەکان ئەنجامدراون.

دوێنێ ئێوارە له‌ ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنی مووشه‌كێك له‌ جۆری كاتیۆشا به‌ ماڵی هاووڵاتییه‌ك له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، 7 ئه‌ندامی یه‌ك خێزان كوژران و بریندار بوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this